ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئەرمینیاو ئازرباینجان لەبەرزبوونەوەدایە

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازربانیجان، وەزارەتی بەرگری ئازرباینجان ئەم بەیانییە ئاماژی بۆ کوژرانی ٢١ سەربازی ئەرمینیا کرد، ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاماژە بۆ کوژرانی ١٦ سەرباز و مەدەنی لەنێوان هەردوولادا کرا.
 

وەزارەتی بەرگری ئازربانیجان رایگەیاند کە شەش گوندی ژێر دەستی ئەرمینیای لە ناوچەی کەرەباخ کۆنترۆڵکردووە.

 
هەرچی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیایە داگیرکردنی شەش گوندی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە.

 
ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چوار کۆپتەر و ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٠ تانکی ئازرباینجانیان تێکشکاندووە.

 
سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنی گۆترێس داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕی کرد لە ناوچەی کەرەباخ کە لە ٢٠١٦ ناکۆکی لەسەرە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

 


AM:09:01:28/09/2020