ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ ی ئەیلول نرخی دراوە بیانییەکان بەشێوەیەکی گشتی دابەزینیان بەخۆوە بینی، لەنێویاندا لیرەی تورکی و تمەنی ئێران و، بگرە دۆلاریش نرخەکەیان دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٢ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٤٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ٧٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٧٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٥ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤٠٠ دینار، دوێنێ بە ٤ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.