کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە زیاتر لە ٣٦٧ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا تووشبوونی ٤ هەزار و ٤٩٣ کەسی دی بە کۆرۆنا راگەیاندو بەمەش ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە بۆ٣٦٧ هەزار و ٤٧٤ کەس.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣ هەزار و ٦٨٥ کەس چاکبوونەتەوە، بەمەش ژمارەی چاکبووان گەیشتۆتە ٢٩٥ هەزارو ٨٨٢ کەسن".


راگەیاندنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گیان لە دەستدان لە سەرتاسەری عێراق گەیشتۆتە ٩ هەزارو ٢٣١ کەس.

 
لەو ژمارەیە ١٧٧٠ تووشبوو کە گیانیان لە دەستداوە دانیشتوانی هەرێمی کوردستانن. 

 


PM:05:39:01/10/2020