ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، سبەینێ شەممە دانیشتوانی بەشێكی گەڕەكی عەقاری بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ( عەقاری‌) بەرامبەر ئەمنە سوورەكە ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (12) سبەینێ شە‌ممە (3/10/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان". 

ئاشكراشیدەكات: ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

PM:04:06:02/10/2020