پەرلەمانتارێكی گۆڕان: هاتنی نێچیرڤان بۆ پەرلەمان یاسایی نیە

‌یەكێك لەدانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان عومەر عینایەت رایدەگەیەنێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هاتنی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان یاسایی نیە.
لە لێدوانێكدا بۆ سپی میدیا، عومەر عینایەت لەبارەی چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ پەرلەمانی كوردستان‌و بەشداریكردنی لە دەنیشتنەكانی پەرلەماندا دەڵێت "هیچ بەندێك لە پەیڕەوی  ناوخۆی پەرلەمان نییە كە باس لەمیوانداریكردن یان بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر بكات".
چوار شەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی‌و چەند وەزیرێكی حكومەتە كاربەڕێكەرەكەی، لە دانیشتنی پەرلەماندا ئامادەبوون‌و تێیدا نێچیرڤان باسی لە قەیرانی دارایی هەرێم كرد، بڕیارە چوار شەممەی داهاتووش لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆببێتەوە.



AM:11:55:02/06/2014