سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت" عێراق بە سەخترین دۆخى داراییدا تێدەپەڕێت کە لە مێژویدا وێنەى نەبووە، حكومه‌تی ئێستاش حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك قه‌یران".
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى (عێراقییە)، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند" عێراق بەرگەی دابڕانی نێودەوڵەتی ناگرێت و ئەگەر ئەمەریكا و وڵاتانی تریش بالوێزخانەكانیان لە عێراق دابخەن، ئابوورییەكەی دەڕووخێت، روونی كردەوە، عێراق وڵاتێكی گرنگی ناوچەكەیە و خاوەن دەستوورێكە باسی بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دنیا كردووە".
كازمی ئاشكرای كرد: كە هیچ هەڕەشەیەكمان لەلایەن ئەمەریكا لەبارەی داخستنی باڵوێزخانەكەی بەدەست نەگەیشتووە، ئەوەی هەیە ئەمەریكا سەبارەت بە نێردە دیپلۆماسییەكەی نیگەرانە، ئێمە هیچ هەڕەشەیەك لەهەر دەوڵەتێك بێت قبووڵ ناكەین، چونكە كەسانێك هەوڵی شێواندنی پێوەندیمان لەگەڵ واشنتن دەدەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە شکۆ و سەروەرى عێراق پارێزراو بێت و هەڕەشە لە هیچ وڵاتێک قبوڵ ناکەین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی" ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌مێژودا عێراق هیچ قه‌یرانێكی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌و گرژی و خراپیانهشی ئێستا هه‌ن، ئه‌نجامی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بونه له‌رابردودا".