نوێنەرێكی پەرلەمانی ئێران: پێش بەكوردەكان بگرن، بارزانی دەیەوێت ورمێ دابەش بكات

نوێنەری توركەكانی شاری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە پەرەپێدانی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و ئێران هۆشداری دەدات‌و دەڵێت: حكومەتی بارزانی دەیەوێت ورمێ دابەش بكات.

نادر قازی پور، نوێنەری توركەكانی شاری ورمێ لە پارێزگای ئازەربایەجانی رۆژهەڵات، لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دژایەتی خۆی لەگەڵ پەیوەندی ئابوریی‌و بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و ئێران‌و "سەرمایەگوزاری هەرێم لە ئێران" راگەیاند‌و وتی "ئێمە لەدوورەوە چاودێری فیكری شەیتانەكانین‌و بەخەبەرین‌و ناهێڵین بە پارەی ناپاك  لەسەر شاری پاكی ورمێ بڕیار بدرێت".

قازی پور، خستنەگەڕی سەرمایەی هەرێمی كوردستان لە شاری ورمێ بە جیاكردنەوەی ورمێ ناولێدەبات‌و دەڵێت دەبێت رێگەی هاتوچۆی كوردەكان باشوری كوردستان بۆ ورمێ بگیردرێت تا هەستی نەتەوایەتی كوردەكانی ورمێ هەڵنەخرێنن "چونكە حكومەتی بارزانی بەنیازی جیاكردنەوەی شاری ورمێیە".



PM:02:50:02/06/2014