سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ و نەوەی نوێ داوای دەست لەرکارکێشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێش وەخت دەکەن

هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵەی ئیسلامی و نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان داوای دەستلەرکارکێشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێش وەختیان کرد.

 

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە پێشکەشکردنی وتارێکدا دوو پێشنیاری خستە ڕوو پێشنیارێکیان داوای کرد چاکسازی بکرێ و پشتگیری دەکەن، دووەم  ئەگەر ئەمانەیان پێ ناکرێت با دەستلەکاربکێشێتەوەو هەڵبژاردنی پێش وەخت بکرێت.

 

هەر لە وتەکانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ باسی چکسازی و مووچەی خانەنیشن و هەروەها چاکسازی لە دەروازە سنوورییەکان کرد وتی" ئەگەر چاکسازی بەگشتی بکرێت پشتگیریتیان دەکەن، نەکرێت ئەوا دەستلەکاربکێشنەوە".

 

هاوکات لای خۆشیەوە د. کازم فاروق سەرۆکی نەوەی نوێ داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی پێش وەخت کرد. 



PM:12:17:05/10/2020