وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئهگهر بهغدا پارهی موچهی فهرمانبهران نهنێرێت وەزارەتی داریی ئامادەکارییەکانی کردووە ئێمە دوو بۆ سێ بژاردەمان هەیە".
جوتیار عادل وتهبێژی فەرمی حکومەتی ههرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند" ئهولهویاتمان ئهوهیه مووچهی فهرمانبهران دابهش بكهین و پێشتریش دڵنیاییمان لهو بارهیهوه داوه".
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند" ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە بنێرێت و هەوڵدەدەین ئەو کێشانەی هەیە بەزوویی چارەسەری بکەین، وەزارەتی داریی ئامادەکارییەکانی کردووە ئێمە دوو بۆ سێ بژاردەمان هەیە و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن و لە ئایندەدا باسی بژاردەکان دەکەین".
جوتیار عادل وتیشی" سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت مووچەخۆران کە پشوویان درێژبوو، ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".