پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" له‌دوو هه‌فته‌ى داهاتودا سه‌رجه‌م پارێزگاكانى دیكه‌ى كوردستان وه‌ك سلێمانیان به‌سه‌ردێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى په‌یامێكى سه‌باره‌ت به دۆخى كۆرۆنا له سلێمانى بڵاوكرده‌وه و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" یەكەم پارێزگا كە كۆرۆنای تیادا تۆماركرا، سلێمانییە، هەموو شارەكانی دیكە دڵنیا دەكەمەوە كە لە دوو هەفتەی داهاتودا وەكو سلێمانیانی لێدێت، چۆن ئەوكات پێشبینیمان كرد و پێمان وتن، كە ئەم بارودۆخە دەچێتە هەولێر و دهۆك، تەمەنامان ئەكرد نەچێت، بەڵام بە كەرەنتینە و قەدەغەكردن ڕێگەی لێنەگیرا".
د.هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر ئاشكرایكرد: به‌شێكى زۆرى ئه‌وانه‌ى توشى كۆرۆنا بون یان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و ده‌چنه ناو ئامارى گشتی هه‌رێمه‌وه، خه‌ڵكى سلێمانى نین، یان ئێرانین یان خه‌ڵكى پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراقن‌و له‌سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
وتیشی" هۆكاری زیادبوونی كۆرۆنا لە سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵك، ئەو سەرمایە مرۆییەی لە كەرتی تەندروستی هەمانە، خراپی بارودۆخی ئابوری كاریگەری لەسەر دروستكردوون و سەرمایەی مرۆیی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، لە هەمانكاتدا لەبەر ئەوەی ئێستا لە وەرزی پایزداین و هاووڵاتیان هەندێك پەتا دەگرن و لێیان قورس دەكات و پێیانوایە پەتای وەرزیە، كاتێك دێنە نەخۆشخانەكان بارودۆخیان زۆر خراپ بووە".
سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆش جه‌ختیكرده‌وه: كه‌ره‌نتینه هیچ سودێكى نییه، چونكه ئێستا كۆرۆنا چۆته ناو ماڵه‌كان، كه‌ره‌نتین‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بۆ ئه‌وكاته باشبوو كه كۆرۆنا له‌شه‌قامه‌كان بوو، به‌ڵام ئێستا سودى نییه.
ئەوەشی ئاشكراكرد، لە هەفتەی ئایندە لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی سلێمانی كۆدەبێتەوە و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی هەرێمیش لە هەفتەی داهاتوو كۆدەبنەوە بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای سلێمانی گه‌یشتووه‌ته ١٦ هه‌زار و ٨٤٢ توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش ١٠ هه‌زار و ٤٨٩ توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٩٥٣ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.