لە عێراق ڕێژەی تووشبوانى کۆرۆنا کەمترە لە ژمارەى ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٥٢٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٣١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣٩٤ هەزار و ٥٦٦ كەس و لەوانە نۆ هەزارو ٦٣٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٢٣ هەزارو ٨١٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 
 


PM:06:33:08/10/2020