هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

ئەمشەو هەینی حکومەتی عێراق هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی لەبەگدا خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە و هێزێکی گەورەی زرێپۆشی لە ناوچەی سەوز جێگیر کرد.

 

کەناڵی ئەلعەرەبیە و ئەلجەزیرە لە زاری پەیامنێرەکانیانەوە ئەو حاڵەتی ئامادەباشییەی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی عێراقی ئاشکرا کرد.

 

ئەو میدیایانە باس لەوەش دەکەن، لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکەی تانکی فیرقەی ٩ی سووپای عێراق بۆ ناوچەی سەوز جوڵە پێکراوە، بۆ پاریزگاریکردن لەناوچەی سەوز و هێزێکی زۆر لە شەقامەکانی ناو بەغداد بڵاوەپێکراوە. 

 

 



PM:10:52:09/10/2020