كاوە عەلی: كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی کۆمار بووە هۆی ئەوەی هەڵەبجە نەكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆ

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەگرێت كە كەمتەرخەمییەكەی بووە هۆی ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەبێتە بازنەیەکی سەربەخۆ.

 

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەڵەبجە کە نەبوویە بازنەیەکی سەربەخۆ هۆکارەکانی یاسایی و ئیداری نەبوو بەڵکو خەمساردی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بە ئێستاشەوە بەرامبەر هەڵەبجە و خەلەلی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو، چونکە کابینە دوای کابینە ئاگاداری یەکتر نیین نە لە ناوەند نە لە هەرێم هیچیان دامەزراوەیی نیین وە بەڕاستی حکومەتی هەرێم  پارێزگای هەڵەبجەی نەکردوەتە خەمی خۆی و گلەیی سەرەکیش لە حکومەتی هەرێمە چونکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  بووە لە ١٦/٣/٢٠١٧ وە بە بڕیاری ژمارە ١٠٤ کە دەبێت سەردانی حکومەتی ناوەند بکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە".

 

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کاوە عەلی باسی لەوەشکردووە،  ئەوەی کە جێگەی نیگەرانییە  ئێستا هەڵەبجە لە یاسای هەڵبژاردنەکان پارێزگا نییە و هۆکاری سەرەکیش لەمەیاندا  سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو  کە بە بەپێی ئەو ڕەشنوسانەی لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە کە تیایدا هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ دەستنیشان نەکرابوو.

 

ئەمەش دەقی نووسینەكەیە:
 
هەڵەبجە کە نەبوویە بازنەیەکی سەربەخۆ هۆکارەکانی یاسایی و ئیداری نەبوو بەڵکو خەمساردی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بە ئێستاشەوە بەرامبەر هەڵەبجە و خەلەلی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو لە خوارەوە ڕێکارە دەستووری و  یاساییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینە ڕوو.

ئەو زانیارییانە و دۆکۆمێنتانە بە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنەکان  دراوە بەڵام هەموو جارێک ئەبێت دووبارە و سەد بارەی بکرێتەوە چونکە کابینە دوای کابینە ئاگاداری یەکتر نیین نە لە ناوەند نە لە هەرێم هیچیان دامەزراوەیی نیین وە بەڕاستی حکومەتی هەرێم  پارێزگای هەڵەبجەی نەکردوەتە خەمی خۆی و گلەیی سەرەکیش لە حکومەتی هەرێمە چونکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  بووە لە ١٦/٣/٢٠١٧ وە بە بڕیاری ژمارە ١٠٤ کە دەبێت سەردانی حکومەتی ناوەند بکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە بەڵام تائێستاش ئەو سەردانەی نەکردووە و  هەندێک وەزارەتی خۆشمان ڕۆژانە بیریان دەچێت کە هەڵەبجە بووەتە پارێزگا و بگرە هەوڵ هەیە لە وانەیە  بێ قەسد بێت کە فەشەل بەوەشی هەبووە بهێنن.

ئەوەی کە جێگەی نیگەرانییە  ئێستا هەڵەبجە لە یاسای هەڵبژاردنەکان پارێزگا نییە و هۆکاری سەرەکیش لەمەیاندا  سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو  کە بە بەپێی ئەو ڕەشنوسانەی لە سەرۆکایەتی کۆمار، بە نوسراویان ژمارە ١/٤/٣٥٣١ لە ٧/١١/٢٠١٩ وە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، بە نووسراویان ژمارە ١٠/١/٣/١٠/٣٨٧٨٦ لە ۱۱/۱۲/۲۰۱۹ کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە کە تیایدا هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ دەستنیشان نەکرابوو و لەکاتی خۆی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقمان ئاگادار کرد، بەڵام ئەو خەمەی لە هەڵەبجە هەیە  و لای هاوڵاتیانی هەیە لای ئەوان نییە یان زۆر لاوازە.

+بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەوڵێکی تر هەیە ئەویش:
+فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە کردووە و ئێستا لەبەردەم لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراقە کە ئەو مشتومڕەی هەیە کۆتایی پێبهێنرێت و کاری باشیان لەسەر کردووە ،  ئایا بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە پێویستی بە دەنگدانی ناو پەرلەمانی عیراق هەیە یان بە پێی مادەکانی دەستور ١٤١ و ١١٥ و ١١٧ پێویست ناکات ٫ لە پڕۆژە یاساکەدا  دەنگی لەسەر بدرێت و کۆتایی بە مشتومڕەکە بهێنن.
.
+هەندێک لە ڕێکارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کە هەڵەبجە بوەتە پارێزگا و کێشە لای بیرکردنەوەی ئەوانەیە کە نایزانن یان پێیان خۆش نییە کە پارێزگا بێت:
1. بە بڕیاری تەشریعی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١١ لە ٢٢/٩/١٩٩٩)  قه‌زای هەڵەبجە و 3 قه‌زای تر بكرینه‌ پارێزگا.
2. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نووسراوی ژمارە ( ٧٦٩٢ لە ٧/٨/٢٠١٣) داوای لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە کە بەپێ ی مادەی ١٤١ دەستوری هه‌میشه‌یی عیراق,  بڕیاری تشریعی ژمارە (١١ لە ٢٢/٩/١٩٩٩) دەنێرێت سەبارەت بە پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە.
3. دواتر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ژمارە (١٠٢١١ لە ٢/٩/٢٠١٣) داوای پرۆژە یاسایه‌كی كرد له‌ هه‌ریمی كوردستان تایبه‌ت بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە.
4. دواتر بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٢٠٣٤ لە ٢٤/١٢/٢٠١٣) پرۆژە یاسایەک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا.
5. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە (٥٤) بە بڕیاری ژمارە (٥٦٨ لە٣١/١٢/٢٠١٣) به‌ كۆی ده‌نگ پرۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد .
6.  بڕیاری ژمارە (٥٦٨ لە ٣١/١٢/٢٠١٣) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  بە نووسراوی ئەمانەی عامەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە (٢٩٥٠٧ لە ٣١/١٢/٢٠١٣) ئاراستەی نوسینگەی وەزیرانی ده‌ولە بۆ( کارووباری پارێزگاکان )و( کارووباری پەرلەمان )کرا و وێنەیەکی بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کە (١٦) شوین بوو نیررا و داوای له‌ هه‌ریمی كوردستان كرد كه‌ نه‌خشه‌ی پاریزگاكه‌ بنیرییت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
7. حکومەتی هەرێم بە نووسراوی ژمارە (١٥٥ لە ٨/١/٢٠١٤) نوێنەرایەتی بغداد سەرجەم نەخشە و سەرەتاییەکانی ناردووە بۆ ئەمانەی عامەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
8. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتیەکەی له‌٢٣/٢/٢٠١٤ و ئاماژە بە بڕیاری ژمارە ٥٦٨ ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ٣١/١٢/٢٠١٣ بەیانێکی دەرکردووە کە ئاماژەی بە (ماددەی 141و115و117 ی دەستووری عێراق کردووە کە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە رەهاکانی حکومەتی ناوەند نیە و هەرێمی کوردستان مافی بڕیاردانی هەیە لەو بارەیەوە).
9. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە (١٣/٣/٢٠١٤) بڕیاریاندا کە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا و بە نووسراویان ژمارە (١٦٩٤ لە ١٣/٣/٢٠١٤) ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم کرا.
10. سەرۆکایەتی هەرێم بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (١٩) لە (١٦/٣/٢٠١٤) بڕیاری دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجەی دا.
11. ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نووسراویان ژمارە (١٧١٢ لە ١٦/٣/٢٠١٤) گشتاندن بە فەرمانی هەرێمی (١٩) لە ١٦/٣/٢٠١٤ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ کاری پێویست.
12. لە دانیشتنی ژماره‌  (٢)  ی په‌رله‌مانی كوردستان لە (٥/٢/٢٠١٥) لە مۆنومینتی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانەکان یاسای ژمارە (١)ی سالی ٢٠١٥ تایبەت بە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەرچووینرا.
13. سەرۆکایەتی هەرێم لە (١٥/٢/٢٠١٥) پەسەندی کرد و لە وقائعی کوردستان ژمارە (١٨٣ لە ٢٤/٢/٢٠١٥ ) بڵاوکرایەوە.
14. ناوی پاریزگای هه‌له‌بجه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ پرۆژه‌ یاسی بودجه‌ بۆ ساله‌كانی 2015 و 2016 و 2017 وه‌ك خواره‌وه‌ هاتووه‌ و بودجه‌ی ره‌مزی وه‌ك پاریزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ  بۆ دیاری كراوه‌ :
أ‌. ساڵی ٢٠١٥ لە میزانیەی عێراق لە پەرلەمانی عیراق(٢,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە وقائعی عێراق ژمارە (٤٣٥٢ لە ١٦/٢/٢٠١٥) بڵاوکرایەوە.
ب‌. ساڵی ٢٠١٦  لە میزانیەی عێراق لە پەرلەمانی عیراق(٧٥٠,٠٠٠,٠٠٠) حەوت سەد و په‌نجا ملێون دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە وقائعی عێراق ژمارە (٤٣٩٤ لە ١٨/١/٢٠١٦) بڵاوکرایەوە
ت‌.  ساڵی ٢٠١٧ لە میزانیەی عێراق لە پەرلەمانی عیراق (١,٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیارد و دووسەد ملێون دینار بووە لە وقائق عێراق ژمارە (٤٤٣٠ لە ٩/١/٢٠١٧) بڵاوکرایەوە .
15. ئەم فەرمانگە فیدرالیانەی خوارەوە لە لایەن وەزارەتەكانیان بریاری پیكهینانیان بۆ دەرچووە:
• بەریوەبەرایەتی پۆلیسیی گومرگیی هەلەبجە   /وەزارەتی ناوخۆ  بە ژمارە د م  39684 لە 6/8/2018 
• بەریوەبەرایەتی پاسپۆرتی  هەلەبجە   /وەزارەتی ناوخۆ  بە ژمارە د م  22918 لە 19/4/2018
• بەریوبەرایەتی جنسیەی  هەلەبجە   /وەزارەتی ناوخۆ  بە ژمارە د م  39672 لە 6/8/2018
• بەریوەبەرایەتی نشینگەی هەلەبجە   / وەزارەتی ناوخۆ / دم 40291 لە 9/8/2018
• بەریوەبەرایەتی كارتی زانیاری  هەلەبجە   /وەزارەتی ناوخۆ / دم 40281 لە 9/8/2018
• بەریوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەلەبجە   /وەزارەتی ناوخۆ / 4013 لە 8/8/2018
• هەلواسینی تابلۆی ئۆتۆمبیل هەلەبجە   / وەزارەتی ناوخۆ / بت 40528 لە 9/8/2018
• بەریوەبەرایەتی پسولەی خۆراك هەلەبجە   /وەزارەتی تجارە/ ت/28/11512 لە 1/8/2018
• بەریوەبەرایەتی كۆمپانیای خۆراك وەزارەتی بازرگانی/   286 لە 30/5/2019 و تاكید 1886 لە 28/1/2020 
وەرگرتنی کۆدی خۆراکی هەڵەبجە لە 23/8/2020
• وەرگرتنی ژمارە كورتكراوەكانی پارێزگای هەلەبجە/ وەزارەتی گواستنەوەی هەڵەبجە/ 3908 لە 17/5/2017

 

 کاوە عەلی کەریم      
جێگری پـارێـزگــاری هـەڵـەبجـە



AM:11:32:11/10/2020