سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کەجەکە یەکەم لێدوان لەسەر رێکەوتنی شەنگالی نێوان بەغداو هەرێم دەدات
لەیەکەم لێدوان لەبارەی رێککەوتنی شەنگال لە نێوان هەرێم و بەغدا، کەجەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو رێککەوتنە" ھیچ شەرعیەتێکی نییە و جێگەی قبوڵکردن نییە".
زاگرۆس ھیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) کە دەستەی سەرۆکایەتی سیاسی سەرجەم کۆمەڵگایە بە پەکەکەشەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " رایگەیاند " ئەو ڕێککەوتنە ڕێککەوتنی نێوان دوو ھێزە کە لەکاتی تەنگانەدا ھەڵاتوون و لەکاتی ئارامیدا بوونەتە شێری مەیدان".
وتەبێژی کەجەکە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "
ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و حکومەتی عێراق پێش ھەموو شتێک گاڵتەکردنە بە مێژووی گەلی ئێزدی بە تایبەتی و گەلی کوردستان بە گشتی، چونکە ھەرچی ماددەیەک لە ڕێکەوتنەکەدا ھاتبێت پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە ئەو ڕێککەوتنە ڕێککەوتنی نێوان دوو ھێزە کە لەکاتی تەنگانەدا ھەڵاتوون و لەکاتی ئارامیدا بوونەتە شێری مەیدان، ئارامییەک کە ئارەق و فیداکاری خوێنی گەریلا و یەپەژە هاتووەتە ئاراوە".
زاگرۆس هیوا روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت" لەماوەی سێ ساڵدا پارتی دوو جار لە شنگال ھەڵھاتووە، خەڵکی ئاوارەی شنگالی وەکو بارمتە لەناو کەمپەکاندا کۆکردووەتەوە و بە سیاسیەتێکی ئەردۆغان ئاسا پەنابەر و ئاوارەکانی وەکو کارت و گوشاری سیاسی بەکارھێناوە".
"پارتی بەرپرسیاری یەکەمی کۆمەڵکوژی و فەرمانی ناسەقامگیرییە لە شنگال و ئەو ڕێککەوتنەی نێوان پارتی و حکومەتی عێراقیش لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی شنگال و ئیدارەی خۆسەری شنگال و ھێزەکانی خۆڕاگری شنگال واژۆ کراوە، ھەر بۆیە ھیچ ڕەوایەتیەکی ئەخلاقی و سیاسی و ویژدانی نییە و پێویستە گەلی ئێزیدی و ڕای گشتی دیموکراتی و کوردستان و عێراق لە دژی ئەم بڕیارە ناعادیلانە بوەستنەوە و ڕێگە نەدەن ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژییەکی دیکە بکرێتەوە، چونکە مەترسی لەسەر شنگال ھەر بەردەوامە و ئەو ھێزانەی ئێستا دەیانەوێت دەست بەسەر شنگالدا بگرن ھەمان ئەو ھێزانانە کە ھەڵاتوون" ( وەک وتەبێژی کەجەکە رایگەیاند).
لەبارەی رۆڵێ هێزە نێودەوڵەتییەکان لەو رێککەوتنەدا، زاگرۆس هیوا دەڵێت " ھێزە نێودەوڵەتییەکان بوونەتە بەشێک لەو گەمەیەی حکومەتی ھەرێم و عێراق و چاویان پۆشیوە لە هەموو شتێک لەپێناو بەرژەوەندییەکی ماددی پاکانەیان بۆ تاوانەکان داعش و پارتی کردووە لە شنگال، چونکە بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ئەوانەی بوونەتە ھۆکاری کۆمەڵکوژی 10 ھەزاری کەس لە شنگال کۆیلایەتی بە پێنج ھەزار ژن و کچی ئێزدی".
ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، بلاسخارت ، رۆژی ٩ ی تشرینی یەکەم لەبەغدا رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و رادەستکردنی ئەمنیەتی شارەکە بە هێزەکانی پۆلیس و، دوورکەوتنەوەی هێزە سەربازییەکان بە دووری ٥ کم لە شارەکەوە.
ئەم رێککەوتنە لەلایەن هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە نێوانیاندا تورکیا و میسر و، لەلایەن زلهێزێکی وەک ئەمەریکاشەوە پێشوازی لێکرا.
PM:07:15:11/10/2020
کەجەکە
رێککەوتنی شەنگال
حکومەتی هەرێم
حکومەتی بەغدا
نرخی زێڕ دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
موچەکەی مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید چەندە؟
ئەستێرەکان
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
Spee Media