"داوا دەکرێت بڕیاری لەسێدارەدان بۆ كۆسرەت رەسوڵ هەڵوەشێنرێتەوە"

‌كۆسرەت رەسوڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی داوا دەكات، ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە كە تێیدا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ دەركردووە.
ئەو بڕیارە بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ تەقینەوەكەی‌ قەزای زاخۆیە كە لەمانگی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 1995 روویداو ژمارەیەك كوژراوو برینداری‌ لێكەوتەوەو ئەوكات پەنجەی‌ تۆمەت بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی‌ درێژكراو بەهۆیەوە پەرلەمان سزای‌ لەسێدارەدانی‌ بۆ دەركرد.
هاوڵاتی: یەكێتی لەپەرلەمان داوادەكات بڕیاری لەسێدارەدانی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی هەڵوەشێنرێتەوە، كە لەكاتی شەڕی ناوخۆدا پەرلەمانی كوردستان دەریكردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لەخولی پێشودا پڕۆژەیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكردبوو.



AM:10:39:03/06/2014