پارەکەی بەغدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم

بەپێی نوسراوێکی وەزیری دارایی عێراق کە بەرێکەوتنی دوێنێ ١٣ ی تشرینی یەکەم دەرچووەو واژووی وەزیری دارای عێراقی لەسەرە، بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

 
لەگەڵ گەیشتینی بڕە پارەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکات، هاوتای دەکاتەوە لەگەڵ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی عێراق.


هەرێم بە داشکاندنی بڕی ١٨% دای لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی ئەو مانگە دابەشدەکات.

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم دژی هاوتاکردنی مووچەی هەرێم بەعێراق و نەدانی مووچەی پێنج مانگ وەستانەتەوە.  

 


AM:11:15:14/10/2020