سەعدی پیرە تووشی کۆرۆنا دەبێت



سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشكرای كرد كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.


سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووم، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم بەرەو باشبوون دەروات".



ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سوپاسی دەرباز كۆسرەت رەسول و ستافی نەخۆشخانەی پاری كردووە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكەی، هەروەها سوپاسی دكتۆر دارای كردووە، كە راستەوخۆ سەرپەرشتی چارەسەركردنی كردووە.
 


PM:09:21:14/10/2020