بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال ئاشکرای دەکات" حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ناوی قایمقامێك بۆ شەنگال ڕێككەوتوون، كە بەڕێوەبەری پێشوی شارەدێی سنوونێ بوو".
قادر قاچاخ ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شەنگال بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكی ڕاگەیاند" هەردوو حکوومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون (خدر ڕەشۆ) کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکوومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات".
ڕاشیگەیاندووە" قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکوومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت".