جوتیاران مەترسیان لە دواکەوتنی بارانبارین هەیە



پسپۆرانی کەشوهەوا پێشبینی دواکەوتن و کەمی بارانبارین دەکەن، جوتیارانی عێراقیش مەترسی خۆیان لەم دیاردەیە ناشارنەوە کە دواکەوتنی بارانبارین و کەمی بارینی مەترسی لەسەر بەربووم و ژیانی ئەوان درووست دەکات.


 سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی عێراق، حەیدەر عیسا سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ١٨ ی تشرینی یه‌كه‌م لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی "ئەمساڵ پێشبینی دەکەین باران کەم ببارێت، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بەشە ئاوی تەواوی عێراق لە ڕووباری دیجلە بەربداتەوە و پڕکردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ دوابخات".


سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه‌، "٩٠ هەزار مەتر سێجا ئاو لە تورکیاوە دێت و ٢٠ هەزار مەتر سێجاش لە ڕووبارە ناوخۆییەکانەوەیە دەڕێژێت ناو ڕووبارەکان کە ئەوەش بەشی ئەوە ناکات بە تەواوەتی بەنداوی موسل پڕبێتەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی ئێران هەموو سەرچاوە ئاوییەکانی بەڕووی عێراقدا داخستووە".
 


PM:08:36:18/10/2020