سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش دەنگ لەسەر دەستبەکاربوونی ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی بدات و سه‌باره‌ت به‌ سوتانی‌ دارسنه‌وبەرەکانی سلێمانی‌-ش  گفتوگۆ بكات. 

 

به‌پێی‌ نوسراوێك كه‌ واژۆی‌ ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسه‌ره‌، کارنامەی کۆبونەوەی سبه‌ینێی‌ تیایدا خراوه‌ته‌روو به‌پێی‌ كارنامەکە:

 

- دەنگدان لەسەر پاڵێوراوی پۆستی بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی

 

- دەنگدان لەسەر پاڵێوراوی پۆستی بەرێوەبەری گشتی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی

 

- دەنگدان لەسەر پاڵێوراوی  پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی 

 

تەوەرێكی كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بە سوتانی دارستان و دارسنەوبەرەكان لەسەر داوای ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی (پارێزگاری سلێمانی، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، بەرێوەبەری دارستان و پاوانى سلێمانی). 



AM:10:01:19/10/2020