ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سێ بەڕێوەبەری هەڵبژارد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی خۆیدا سێ بەڕێوەبەری لە هەردوو لیستی گۆڕان و کۆمەڵ بۆ سێ پۆستی پارێزگاکە هەڵبژارد.


لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری موحسین ئەدیب بە ٢٢ دەنگ بوو بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی.


هەروەها هەو لەو کۆبوونەوەیەدا، ئیسماعیل ڕەشید بە دەنگی ٢١ ئەندام بوو بە بەڕێوبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کە سەر بەکۆمەڵی ئیسلامییە.


محەمەد جەلیلش کە سەر بەگۆڕانە بە ٢٥ دەنگ هەڵبژێردرا بە بەڕێوەبەری رێگاوبان و  ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی.



کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتا دارستانەکانی چیای گۆیژەو دارستانەکانی رێگای سلێمانی – تاسلوجە و داگیرکردنی زەوی لە کۆبوونەوەدایە.
 


PM:12:19:20/10/2020