هاوسەری شێروان شێروانی لەدەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ سكاڵای تۆماركرد

هاوسەری شێروان شێروانی، رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراو، له‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سكاڵایه‌كی تۆماركرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ "شوێن بزر" ناوده‌بات.

 

ڕووگەش جەباری هاوسەری شێروان شێروانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سكاڵام لەدەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ تۆماركرد، بۆ كەیسی شێروان شێروانی كە تاكو ئێستا شوێنی دیارنیە و بزرە، ئەوانیش پشتیوانیان دەربڕی كەوا بەدواداچوون بۆ كەیسەكەی دەكەین".

 

دەشڵێت" شێروان شێروانی مافی كەسی لەسەر نیە و نە تیرۆرستیشە یا پێشێلكاری كردبێ بەرامبەر هیچ كەسێك، بۆیە دڵنیایان كردینەوە كەوا بەدواداچوون دەكەن، چونكە پارێزەرەكانی تائێستا نە لە هەولێر نەلە دهۆك هیچ سۆراغێكیان دەست نەكەوتووە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، نازانین لەكوێی زیندانی كراوە، سەڕەڕای هەوڵەكانیش، بەڵام هیچمان دەست نەكەوتووە، ئەوەشی بڵاوكرایەوە كەوا پارەی وەرگرتبێت ڕاست نیە تەنها بۆ ناوزڕاندنی بووە.

 

لای خۆشیەوە، پارێزەر هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری كەیسەكە ڕایگەیاند" لە ۷ی ئەم مانگەوە دوای دەستگیركردنی ڕۆژێك دواتر بەدواداچوونمان كرد و مۆڵەتمان وەرگرت چووینە ئاسایشی گشتی و هەولێر وتیان لێرە نیە، سەردانی دهۆكمان كرد ئەوانیش وتیان لێرە نیە، بۆیە شوێن و چارەنووسی دیار نیە، ئەو دانپیانانەی باسی دەكەن بڵاوی بكەنەوە، پارێزەرەكەی ئامادەنەبووە".



PM:02:13:20/10/2020