ئەمەل جەلال وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شتوگوزار و وە‌زیری پلاندانان، ئەمەل جە‌لال وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەكاربوو.

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان مەراسیمی ئاڵوگۆڕ و دەستبەكاربونی سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، پرۆسەکە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچو و ئەمەل جەلال، وەک سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربوو. 



PM:05:21:20/10/2020