بەشیر حەداد قسەکانی ماکرۆن بە هەوڵی بزن ناوزەد دەکات

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت "وتەكانی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فڕەنسا لەبارەی ئیسلام و پێغەمبەر، وەکو هەوڵی ئەو بزنە وایە کاتێک دەیەوێت بە شاخەکانی چیایەک بروخێنێت."


بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "وتەكانی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فڕەنسا لەبارەی ئیسلام و پێغەمبەرمان موحەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) وەکو هەوڵی ئەو بزنە وایە کاتێک دەیەوێت بە شاخەکانی چیایەک بروخێنێ، هێندە سەری لەو چیایە دەدات تاوەكو شاخەکانی وردە وردە لەناو دەچن و خوێن له سەری دەچۆڕێت، بەڵام چیاکە به سەربەرزی دەمێنێتەوە".


ئیمانوێل ماکرۆن  لە زانکۆی سۆربۆن وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "ئیسلامی سیاسی هەوڵدەدات دەوڵەتێکی هاوتەریب لەنێو فڕەنسادا دابمەزرێنێت و یاساکانی خۆی جێبەجێبکات نەک یاساکانی فڕەنسا". هەروەها وتیشی " ئیسلام لە قەیرانێکی گەورەدایە".
 


PM:03:22:25/10/2020