حزبی بەعس مردنی عیزەت دووری راگەیاند

هەرچەندە چەند جارێکە میدیاکان باس لە مردنی کەسی دووەمی حیزبی بەعس دەکەن، بەڵام هەموو جارێک هەواڵێکی پێچەوانەی ئەو بڵاودەبێتەوە، دوێنێش جارێکی تر حزبی بەعس مردنی عیزەت ئیبراھیم دووری ئەمینداری گشتی حزبەکەی راگەیاند.


لە راگەیەندراوێكدا حزبی بەعسی ھەڵوەشاوە لەگەڵ هەواڵی مردنی عیزەت دووری بڵاویشیكردەوە، بڵاویکردەوە"  عیزەت دووری جێگری پێشووی سەدام حسێن، ماوەی چەند ساڵێكە سەركردایەتی ڕێكخراوێكی چەكداری دەكات بەناوی بزوتنەوەی نەقشبەندی، كە لە پاش داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە خۆی حەشارداوە و ئەمریكاش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردبوو، كە زانیاریی بدات لەسەری، ببێتە هۆی دەستگیركردن یان كوشتنی".


ئەو راگەیاندنەی حزبی بەعس ئاماژەی بۆ هۆی مردنی عیزەت دووری رانەگەیاندووە.


  عیزەت ئیبراھیم دووری لە ١ی تەممووزی ١٩٤٢ لە ناوچەی دووری سەر بە پارێزگای سەلاحەددین لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیردەکرێت‌ و پاش ئازادكردنی یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کودەتای ١٧ی تەممووز ١٩٦٨.


هەروەها، لە ساڵی ١٩٦٩دا عیزەت دووری بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس و لە ساڵی ١٩٧٩ لە حزبدا بووەتە جێگری سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعسی عێراقی و لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە.
 


AM:10:25:26/10/2020