لە بەغدا شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان روویدا، کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە" گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بووەتە هۆی ئەوەی لە دوێنێوە تا ئێستا نزیکی ٥٠ خۆپیشانده‌ر له به‌غدای پایتەختی عێراق به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون".
هاوکات لای خۆیەوە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران کرد کە پارێزگاری لە ئاشتی گردبونەوەکان و رێگری لە توندوتیژی لەناو خۆپیشاندەرانەوە بکەن.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كاریانکرد، بەهۆی دروستبوونی پێكدا هەڵپژانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، کە تیایدا زیاتر له پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر لە ٢٤ هه‌زاری تریش برینداربوون و دواجار حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.