سوپای پاسداران بەنیازی كۆنترۆڵكردنی قەندیلە
هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەرێگەی دروستكردنی دوو پێگەی سەربازیی گەورە هەوڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی قەندیل دەدەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی باس‌نیوز كە لەزاری سەرچاوەیەكی خۆی بڵاویكردەوتەوە، هێزه‌كانی ئێران له سنووری قه‌ندیل چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به ئامێری شۆفه‌ڵ و گرێده‌ر ده‌ستیان كردووه به ته‌واوكردنی رێگاكه‌یان كه ساڵی پار نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو.
وه‌ك ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باسی كرد، ئه‌وان به‌م رێگایه به‌نیازن دوو پێگه‌ی سه‌ربازی گه‌وره له‌سه‌ر گردی جاسووسان دروست بكه‌ن كه ده‌ڕوانێته سه‌ر سنووری قه‌ندیل.
لەمبارەیەوە چه‌ند موختارێكی ئه‌و سنووره جه‌ختیان كرده‌وه رۆژانه شۆفه‌ڵ و ئامێره‌كانی تر له‌م سنووره ده‌بینن كه خه‌ریكی لێدانی رێگان، به‌ڵام ئه‌وان نازانن مه‌به‌ست له‌م رێگایه چییه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی (باس‌نیوز)، هێزه‌كانی ئێران به‌م رێگایه سنووری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووه و په‌كه‌كه‌ش رێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی له سنووری سیده‌كان تا حاجی ئۆمه‌ران و قه‌ندیل، كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له 30 قه‌ڵای سه‌ربازی له چه‌ند ساڵی رابردوودا بنیاد ناوه و ئێسته هێزێكی زۆری تێدا جێگیر كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا حوسێن زولفه‌قاڕی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كه سه‌ردانی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردبوو، رایگه‌یاند له‌م ساڵانه‌ی دواییدا 70 بنكه و پێگه‌ی سه‌ربازی نوێیان له سنووره‌كان دروست كردووه و ئێسته به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ئه‌لیكترۆنی دۆخی سنووره‌كان چاودێری وردی له‌سه‌ره و كۆنتڕۆڵی ته‌واویان كردووه.
PM:02:19:04/06/2014