دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ی تشرینی یەکەم قائیمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند “100 كه‌س به‌هۆی نه‌به‌ستنی ماسك سزادەدرێن”.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگه‌یاند “له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان به رێنماییه‌كان و نه‌به‌ستنی ماسك له شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر ١٠٠ هاووڵاتی پسوڵه‌ی سزای بۆ كراوه".
هەروەها ناوبراو رایگەیاندووە" سزاکان به‌بڕی ٢٠ هه‌زار دینار بووە، هاوكات ١٠ شوێنیش به تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان سزا دراون”.
لیژنەی بالآی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕیاری دەرکرد هەر هاولآتییەک کەمامە نەبەستێت سزای ٢٠ هەزار دینار دەدرێت.