وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت" دۆخه‌كه به‌شێوازێكه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمیش تایبه‌ت بكه‌یت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌حكومیش و ناحكومیشه‌وه ڕه‌نگه نه‌توانێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم ماڵ نه‌ماوه كه‌سێكی توشبووی كۆرۆنای تێدانه‌بێت له‌به‌رئه‌وه ڤایڕه‌سه‌كه بڵاوه و چڕیه‌كه‌ی زۆربووه بۆیه وای كردووه نیشانه‌كان توندبێت".
د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ده‌توانم بڵێم دۆخه‌كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستانیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردایه پێویسته هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و به‌تایبه‌تی ڕێنمایی خۆپارێزی بن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه و له‌تواناماندایه وه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی جێبه‌جێمان كردووه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین له‌داهاتوودا به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وتومانه باشترین كۆڵه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بریتیه له‌جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی خۆپارێزی و به‌تایبه‌تی تاكپارێزی كه له‌چه‌ند خاڵێكی ساده‌دا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات".
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "ده‌بێت ئێستا كار له‌سه‌رئه‌وه‌بكه‌ین چۆن وابكه‌ین هه‌موو گه‌ڕه‌كێك گیانله‌ده‌ستدانێكی تیادانه‌بێت یان هه‌موو خێزانێك، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه به‌مشێوازه بڕوات ڕۆژانه 10-12 حاڵه‌ت، بێگومان وای لێدێت هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌سێكی ئه‌زیزی گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی كۆرۆناوه".
د.یاد ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" له‌ماوه‌ی ڕابردودا جارێكی تر هه‌ڵكشان هه‌بوه له‌ژماره‌ی توشبواندا بێگومان كه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌زیادبووندایه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه‌یه زیادده‌كات هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌ی كه نیشانه‌ی توندیان هه‌یه‌و گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزده‌بێته‌وه، دۆخه‌كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌شاری سلێمانی‌و بگره هه‌رێمیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردایه".
سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى وه‌رزى‌و تێكه‌ڵبونى له‌گه‌ڵ كۆرۆنا د.یاد وتى" ڕه‌نگه هۆكاری زیادبونی ژماره‌كان ئه‌وه‌بێت كه بوترێت شه‌پۆلی دوه‌مه، به‌ڵام ڕه‌نگه بونی په‌تا وه‌رزییه‌كانی تر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین، بۆیه زۆرجار ئه‌مانه تێكه‌ڵبونێك ڕووده‌دات هه‌م لای هاوڵاتی یاخود ڕه‌نگه پێویستی به‌پشكنینی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه كۆرۆنایه یاخود نه‌خێر په‌تایه‌كی وه‌رزییه".
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به‌پێویستى ده‌زانێت" هاوڵاتیان ئیجباربكرێن كه‌پابه‌ندی تاكپارێزی بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگریكردن له‌هه‌ندێك له‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه‌ڕه‌نگه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی مادی هاوڵاتیان نه‌بێت، چونكه ڕه‌نگه لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان نێوان مه‌عیشه‌ت‌و ته‌ندروستی هێڵێكی باریك بێت ڕه‌نگه به‌شێكی هاوڵاتیان ته‌ندروستی هه‌ڵبژێرن‌و به‌شێكیش مه‌عیشه‌ت".
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى، د.یاد دەڵێت" كۆی گشتی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌مانبوه له‌ناو نه‌خۆشخانه 212 حاڵه‌ته‌و ئێستا 184 حاڵه‌تیشمان له‌سه‌ر ئۆكسجیندا هه‌یه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه 28 حاڵه‌ته له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچی ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی زۆر به‌رزه، د.یاد وتی" ئه‌و ژماره‌یه هه‌موی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی نین چه‌ندین حاڵه‌ت ڕۆژانه‌و هه‌فتانه له‌پارێزگاكانی تری هه‌رێمه‌وه بگره له‌خواروی عێراقیشه‌وه سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا كه‌باری ته‌ندروستیان زۆر ناجێگیره".
ده‌شڵێت:"حاڵه‌ت هه‌بوه گه‌یشتۆته به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و حاڵه‌تیش هه‌بوه دوای دوو كاتژمێر له‌مانه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، بێگومان ئه‌مانه هه‌موی له‌سه‌ر شاری سلێمانی حیساب ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه له‌شاری سلێمانی هه‌یه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێم‌و عێراقیشه، له‌به‌رئه‌وه ڕێژه‌كه به‌و شێوازه نییه كه به‌رزه، به‌ڵام خۆ یه‌ك حاڵه‌تیش بونی هه‌بێت ڕۆژانه من به‌زۆری ده‌زانم".