ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکان و ئەنجومەنی فشار راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە ئەوە دەخەنەڕوو، داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە
لەیاداشتێكدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی كراوە و وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتوە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چەند داواكاریەكیان خستۆتەڕوو و دەڵێن" لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەکانیاندا و له پێناوی کورسیەکانیان دەیانەوێ به زۆڕەملی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە، ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێکی نەزۆک دەزانین و پێمان وایە، بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمکاری دەسەڵات پێی کردوون و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لە بەیانێکی فەرمیدا بڕیاری لێداوە".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، وەکو هەمیشە پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەکەین و بە بەرپرسانی پەروەردە و حکومەت دەڵێن مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن.
جەختیشی كردۆتەوە كە" چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و حکومەت دەکەین کە بڕیارە ڕوژی یەکشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین
ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:
لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە
.
مامۆستایانی سەربەرز
دایک و باوکی خوێندکاران
فەرمانبەر و کاسبکاران
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شکستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و کورسیەکانیاندان لە خەمی کێشەکانی پەروەدە و داواڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین ، بۆیە زۆربەی بڕیار و لێدوانەکانیان بە زیانی پرۆسەی پەروەردە و هاوڵاتیان تەواو دەبێت .
لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەکانیاندا و له پێناوی کورسیەکانیان دەیانەوێ به زۆڕەملی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە .
ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێکی نەزۆک دەزانین و پێمان وایە
بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمکاری دەسەڵات پێی کردوون و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لە بەیانێکی فەرمیدا بڕیاری لێداوە .
ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەکو هەمیشە پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەکەین و بە بەرپرسانی پەروەردە و حکومەت دەڵێن
مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن .
له کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین
ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و حکومەت دەکەین کە بڕیارە ڕوژی یەکشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین
ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
29 تشرینی یەکەمی 2020