حاڵەتی ئامادەباشی ئەمنی لە فەرەنسا راگەیەندرا

دوای کوژرانی سێ کەس لەلایەن توندڕەوێکی ئیسلامییەوە بە چەقۆ، حکومەتی فەرەنسا حاڵەتی ئامادەباشی ئەمنی راگەیاند.

ئەو حاڵەتی ئامادەباشییە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە راگەیەندرا، هۆکارەکانی گشتی گواستنەوەو شوێنە گشتیەکان و بینا گەورەکان، وەک سەرۆک وەزیران باسی کرد، دەگرێتەوە.

حاڵەتی ئامادەباشیەکەی حکومەت رایگەیاندووە، پلەی باڵایەو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئاستی حاڵەتە ئامادەباشیەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی" تیرۆرە". 

حکومەتی فەرەنسی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە رووبەرووبوونەوەکەی لەگەڵ " تیرۆر"دا یەکلایی کەرەوە دەبێت.

ئەم رێوشوێنانە دوای ئەوە دێت کە بەچەقۆ گەنجێکی موسڵمان هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک لە شاری نیس لە باشوری فەرەنسا و سێ کەسی بەچەقۆ کوشت کە ئافرەتێکیانی سەربڕی، دواتر پۆلیس هێرشبەرەکەی بە برینداری دەستگیرکرد. 

 


PM:08:22:29/10/2020