قه‌یرانێك به هۆی یاریگاوه رووبەڕووی نەجەف و نەوتی ناوەڕاست دەبێتەوە
یاری نه‌جه‌ف و نه‌وتی ناوه‌ڕاست كه بریاربوو له گه‌ڕی دووه‌می ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق بێت ، بووه هۆی قه‌یرانێك به هۆی ئه‌و یاریگایه‌ی یارییه‌كه‌ی له خۆ ده‌گرت .
بریار بوو كه یارییه‌كه له سه‌ر یاریگای نه‌جه‌ف ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌رێوه‌بچێت ، به‌ڵام ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، رۆژی پێنج شه‌ممه رابردوو، ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه ه گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ یاریگای كه‌ربه‌لای ئۆڵۆمپی و ئه‌نجامدانی یارییه‌كه له رۆژی شه‌ممه .
ئه‌مرۆ تیپی نه‌جه‌ف ئاماده بوون له یاریگای نه‌جه‌فی كۆن بە ئاماده‌بوونی ستافێكی ناوبژیوانی ، ئیداره‌ی یانه‌كه رێكه‌وتووبوو له‌گه‌ڵیان و له ئه‌گه‌ری ئاماده نه‌بوونی تیپی نه‌وتی ناوه‌ڕاست بۆ یاریگا ، یانه‌ی نه‌جه‌ف خۆی به براوی سێ خاڵی یارییه‌كه ئه‌ژمار ده‌كات .
یانه‌ی نه‌جه‌ف نه‌رۆێشت بۆ كه‌ربه‌لا بۆ روو به‌رووبوونه‌ه‌ی نه‌وتی ناوه‌راست ئەمڕۆ شه‌ممه و پشت به ئاگاداری یه‌كێتی تۆپی پێ ده‌به‌ستێت به ئه‌نجامدانی یارییه‌كه له یاریگای خۆی .
له لای خویه‌وه یانه‌ی نه‌وتی ناوه‌راست به نووسراوی فه‌رمی داوایكرد به دواخستنی یارییه‌كه بۆ رۆژێكی تر تا كاتی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه .
AM:10:26:31/10/2020