وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند " سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ١ ی تشرینی دووەم كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین".
د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مامۆستای توشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ئاستێكی باشدایه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، قۆناغی 12 ئاماده‌یی قۆناغێكی چاره‌نوسسازه‌و پێویسته سه‌رجه‌م بابهتهكان بخوێنرێن و كه‌م نه‌كرێنه‌وه.