"كۆمسیۆن ئاسانكاری بۆساختەكاری رێكخراو كردووە"
كەمپینێك بۆ لێپرسینەوە لە كۆمسیۆن پێكدەهێنرێت

چەند رێكخراوێكی‌ ناوخۆیی‌‌و نێودەوڵەتی‌ كەمپینێك بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵییەكانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای هەڵبژاردنەكانی‌ عێراق‌و ئاسانكاریان‌ بۆ ساختەكاری‌، پێكدەهێنن.
پارێزەرو نوێنەری‌ كەمپینی‌ لێپرسینەوە لەكۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردن هۆشیار مالۆ ئاماژە بەوە دەكات، بەگوێرەی‌ مادەی‌ 102ی‌ دەستوری‌ عێراق، تەنها لایەنێك كەبتوانێت لێپرسینەوە بكات لەكۆمسیۆنی‌ هەڵبژاردن، ئەنجومەنی‌ نوێنەرانە.
ئەو نوێنەرەی كەمپینەكە لەلێدوانێكدا بۆ KNN ئاشكرای كردووە كە وەكو ژمارەیەك رێكخراوی‌ كۆمەڵی‌ مەدەنی‌ لەناوخۆ و دەرەوەی‌ عێراق، كەمپینێكیان راگەیاندوە بۆ ئەوەی‌ لێپێچینەوە لەگەندەڵی‌‌و كەموكورتییەكانی‌ كۆمسیۆن بكرێت.
بەوتەی‌ ئەو پارێزەرە لەهەڵبژاردنەكانی‌ ئەمجارەدا لەسەر 3 ئاست پێشێلكاری‌ لەلایەن كۆمسیۆنەوە كراوە، یەكەمیان ئاسانكاری‌ بۆ ساختەكاری‌ رێكخراو و دوەمیشیان سەرپێچی‌‌و پێشێلكاری‌ یاسایی‌‌و دەستوری‌‌و سێیەمیشیان گەندەڵی‌ لەگرێبەستەكانی‌ كۆمسیۆندا.



AM:09:24:05/06/2014