کەشناسی یەکەم باران بارین‌و ئاڵوگۆڕی تەواوی کەشوهەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند لەمڕۆوە یەک شەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست روودەکاتە هەرێمی کوردستان و لەناوچەی شاخاویەکانی دهۆک باران دەبارێت و، پلەی گەرما لە ٥-٣ پلە نزم دەبێتەوە.

 

دەربارەی کەشوهەوای هەولێر و سلێمانی، کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئاسمانی ئەو دوو پارێزگایە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک دادەبەزێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەم گۆڕانکاریانە دەبێتە سەرەتا گۆڕینی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان و بارینی بارانی زۆر لە ناوچە جیاجیاکان.



PM:12:10:01/11/2020