تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٦٥٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ١٢٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٧٥ هەزار و ٢٨٨ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ٩٦٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٠٢ هەزارو ٧٨٢ كەسیان چاكبونەتەوە، ٦١ هەزارو ٥٤٠ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٦٥ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:07:01:01/11/2020