ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٤.٤ پله له شاری ئیزمیری دا.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز سنورە ئاوییەكانی شاری ئیزمیری توركیای هەژاند و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زیانه‌كانی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌یان رانه‌گه‌یاندوه".
ناوەندەکە دەشڵێت" بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٤.٤ پلە بووه، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه شەش كیلۆمه‌تر بووه له ژێر زه‌ویدا".
رۆژی هه‌ینی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی ٦.٦ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شاری ئیزمیری له خۆرئاوای توركیا هه‌ژاند.