نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

‏جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بڕی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە تا کۆتایی ئەمساڵ ڕەوانەی هەرێم دەکرێت، لەدوای دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، پشکی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند" پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتونەتە ئاستێكی باش و تەنیا ئەوە ماوە واژۆ لەسەر ڕێكەوتنەكان بكرێت".

 

بەشیر حەداد ڕاشیگەیاند" ڕێكەوتنەكان كۆنكریتی نین و لەگەڵ هەر كابینەیەكی حكومەت دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێ یان هەڵبوەشێنەوە".

 

وتیشی" ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە تا کۆتایی ئەمساڵ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەو یەک دوو مانگەش کەوا دوادەکەوێت هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەغداد مووچەی خۆی دوادەکەوێت".

 

جەختیشکردەوە، کەی مووچەی عێراق دابەشکرا، ئەو کات ٣٢٠ ملیار دینارەکەی کوردستانیش دەگات.



PM:10:01:02/11/2020