لە سلێمانی دوو براو لەپیرەمەگرونیش دوو برای دیكە گیان لەدەستدەدەن

لە دوو رووداوی جیاوازدا، لە سلێمانی تەرمی دووبارە دەدۆزرێتەوەو لە پیرەمەگرونیش دوو برای دیكە گیان لەدەستدەدەن.
شەوی رابردوو لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوكان دوو برا گیانیان لەدەستداو یەكێك لەو دوو برایە تەمەنی 52 ساڵ بووەو لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا كەوتوەو بەپێی زانیارییەكان پێدەچێت بە جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدابێت.
دوای رووداوی گسان لەدەستدانەكەش یەكێك لە براكانی كە تەرمی براكەی خۆی بینیوە دەستبەجێ باری تەندروستی تێكچوو و لەكاتی گواستەنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ئەویش گیانی لەدەستدا.
هاوكات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی تەرمی دووبرا دۆزرانەوەو وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش نەقیب سەركەوت ئەحمەد لەلێدوانێكی تایبەتدا بە سپی میدیای راگەیاند، دوو تەرمەكە برای یەكترین‌. 



AM:11:55:05/06/2014