دایکی ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، به‌داخه‌وه دایكی ئومێد خۆشناو به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌م ژیانه كرد، هه‌واڵێكی ناخۆشه و هه‌زار جار بۆ كاك ئومێد ناخۆشتره، چونكه له‌ده‌ستدانی دایك ژانێكی زۆر سه‌خته.
پێشتر ئومێد خۆشناو لەبارەی نەخۆشکەوتنی دایکی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کردبو بەهۆی توشبونی بە کۆرۆنا رایگەیاندبو" به‌ڕۆح و دڵ نزای شیفا بۆ تۆ و دایكم و هه‌مو نه‌خۆشان ده‌كه‌م، هه‌ردو ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رزكردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی میهره‌بانی خودای گه‌وره‌م، هه‌ڤاڵی چه‌ندین ساڵی ڕێكخراوه‌ی قوتابیان و لاوان و هه‌ڤاڵی پێنج ساڵی سه‌ختی په‌رله‌مان".