سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرسی مووچە چارەسەر دەکرێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو دۆسیە قەرزەی کە حکومەت خستوویەتە بەردەستی پەرلەمان.

 

 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند "هەفتەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێ".

 

 
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات، پێشبینی ناکات بخرێتە دەنگدانەوە، چونکە ڕای زۆرینەی لەسەرە".

 


ئەو وتیشی"ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی حکوومەتی عێراقین بۆ پرسی چاکسازی و خستنەڕووی شەفافانەی خەرجییەکان".

 


پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو(٧-١١-٢٠٢٠)ی بڵاو کردەوە کە بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی کورتهێنانی دارایی، پڕۆژە یاساکە ڕێگا بە حکوومەت دەدات قەرز بکات بە مەبەستی پێدانی مووچە.

 


PM:11:33:03/11/2020