بەڤیدیۆ...ئاهەنگی هاوسەرگیری شیرین

گۆرانبێژی بەناوبانگی میسری شیرین، نوێترین كلیپی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاودەكات.
كلیپەكە بۆ گۆرانی (كلی ملكك)ە كە یەكێك بوو لە تراكەكانی دواین ئەلبومی شیرین بەناوی (انا كتیر)، كە لە سەرەتای ساڵی 2014دا بڵاویكردەوە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، گۆرانییەكانی ئەلبومەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاتر لە 75 ملیۆن جار گوێی لێگیرا.
كلیپەكە لە بەیرویتی پایتەختی لوبنان لەماوەی دووڕۆژدا كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە و، دەرهێنەرێكی ئۆكرانی كارەكانی ئەنجامداوە و، تێیدا شیرین بە جلی بۆكێنییەوە دەردەكەوێت.
پێشبینی دەكرێت كلیپەكە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت، بەو پێی كە گۆرانی (كلی ملكك) پێش كلیپ كردنی زیاتر لە 11 ملیۆن جار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب گوێیلێگیراوە، بە یەكێك لە سەركەوتوترین گۆرانییەكانی شیرین دادەنرێت.






PM:02:23:05/06/2014