وەزارەتی تەندروستی ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبووانی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٨ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە".‪



وەزارەتی تەندروستی هەرێم دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای رایگەیاند کە ٩٦٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانە ٣٩٢ لە هەولێر، ٢٨٣ لە دهۆک، ١٩٧ لە سلێمانی، ٥٨ لە گەرمیان، ١٦ لە هەڵەبجە، ١٦ لە راپەڕین.


وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٤٠٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٥ لە هەولێر، ٢٠٥ لە دهۆك، ٣٩ لە گەرمیان، ٢٢ لە هەڵەبجە، ١٩ لە سلێمانی، ٤٠ لە ڕاپەڕین.


هەروەها ٢٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧ لە سلێمانی، ٩ لە دهۆك، ٥ لە هەولێر، ٢ لە راپەڕین، ٤ لە هەڵەبجە،  ١٠ لە گەرمیان.

 

تا ئێستا ٨٠ هەزار و ٤١٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٠ هەزار و ٢٦٩٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٥٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:05:23:04/11/2020