عێراق.. زیاتر لە هەشت هەزار توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥٧٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەشت ھەزار و ٤٧٩ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٥٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەشت هەزار و ٤٧٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٨٥ هەزار و ٨٧٠ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ١٢٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤١٧ هەزارو ٢٣٥ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٧ هەزارو ٥٠٧ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٣٠ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.
 


PM:07:30:04/11/2020