قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نیت" ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتوه بۆیه پێویسته پێكه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین و ده‌شڵێت: پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌ت به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له كافتریا، ریستۆرانت، ئوتێل و مۆتێله‌كان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند" ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه كه روبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی بوه‌ته‌وه بۆیه پێویسته هه‌مومان پێكه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له توشبون به ڤایرۆسه‌كه بپارێزین و رێگریش بكه‌ین له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه".
وتیشی" له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، بڕیار دراوه پێداچونه‌وه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌مو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بكرێت".
ڕاشیگەیاند" رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌زیاد بوندایه، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی سه‌ختی ده‌بینه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌مومان رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش ببینین".
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان، یه‌كه‌م مه‌رجی كاركردنی شوێنه‌كان جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه به به‌ستنی ماسك و به‌كارهێنانی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) و ره‌چاوكردنی روبه‌ری شوێنه‌كه بۆ دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندییان ده‌كه‌نه‌وه.