ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٤٩ ملیۆن و ١٤ هەزار حاڵەت.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ ملیۆن و ١٤ هەزار و ٧٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ٢٣٨ هەزارو ٨٧٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٤ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٩٧٩ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١١٨ هەزارو ٢٠٤ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لە فەرەنسا ٥٨ هەزارو ٤٨ و لە هندستان ٤٧ هەزار و ٦٢٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

AM:08:57:06/11/2020