لە دهۆک نزیكەی ١٣ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٧٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی ١٣ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٧٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٢ هەزار و ٦٨١ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٣٨٩ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

 

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 



PM:01:09:07/11/2020