لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی ٢٠ هەزار کوردستان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند " لەمساڵدا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و رویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە".
 
 
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە لێدوانێکی رۆژنامەووانیدا رایگەیاندوە "بە تەنها لە ئەمساڵدا ٣٢ هەزار گەنجی عێراقی کە نزیکەی ٢٠ هەزاریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە".

دۆخی ئابوری و ناجێگیری سیاسی و هاتنی کۆرۆنا قەیرانەکانی هەرێمی قورسترکردۆتەوە، بەرامبەر ئەو دۆخەش گەنجان بە لێشاو سەرلەنوێ دەستیان کردۆتەوە بۆ کۆچ بۆ هەندەران. 

 


AM:01:15:08/11/2020