لە شاری دهۆک ٢٣٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٣٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی ١٣ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٣٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٢ هەزار و ٩١٣ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٤٨٥ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ٢٥ هەزارو ٩٠٤ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٥٠٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:01:01:08/11/2020