حكومەتی هەرێم بۆ جاری سێیەم كاتی لێخۆشبوونی (۱٥٪)ی قەرزی كارەبای درێژكردەوە

حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆش بوونی قەرزی ١٥٪ی كارەبای بۆ هاووڵاتیان تا ڕۆژی ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٠ درێژكردەوە.

بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبونی رێژەی لە ۱٥٪ قەرزی کارەبا تا ٣١-١٢-٢٠٢٠، درێژکردەوە و داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکەن کاتێک سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێبکەن.


PM:04:15:08/11/2020